یەکێک لە سەدان کێشەی سەرنەکەوتنی کوردستان !!!

ئەوەی کورد و سیاسەتی کوردی کۆیلە و سست کردووە نە تەنیا دوژمن بەڵکوو سەرەکیترین هۆکارەکەی ئەو کەسانەن کە بە ناوی کورد ەوە بەژەوەندییە تاکییەکانی خۆیان دەکەنە بنەما بۆ سەرکەوتنی خۆیان و لە بن ، بڕینەوە ڕیشەی بەئەمەکی هەزاران و میلیۆنان تاکی کوردی نەتەوەیی و بێ پشتە کە هەموو هیواکانی خۆیانیان لە سەر ئەو تاکە کۆیلەیە بنچینە کردووە بۆ گەیشتن بە هیوایەک کە ناوی ڕزگاری و سەربەستی ووڵاتێک بە ناوی کوردستان ی یەکگرتوو ە بە هەموو جیاوازی و فرە ڕەنگی پارتی و بیروڕاکان یەوە

 

هزری چەند ساڵەی ئەم گەلە داماوە ڕەها بوون لە دەست و چەمکی زۆڵم و زۆرداری و گەیشتن بە لووتکەی ئازادی دەروونی و هێمنایەتی نەتەوەیی و لێکتێگەشتنە لە یەکتر بەڵام بە داخەوە بە تێپەڕبوونی کاتەکان و گۆڕانی بیروباوەڕ و ئایدئۆلۆژییەکان نە تەنیا لە ناو وولاتی کوردستان بە ٥ پارچەکەیەوە بەڵکوو بە شێوەی جیهانی وای کردووە نەک تەنیا پێشکەوتن بەدی نەکرێت بەڵکوو زۆر جاریش بەرەوپاش چوون زیاتر خۆی دەنوێنێت ، لە بەر ئەوەی کە هزر و ئایدیاکانیش بە پێی ستانداردە جیهانیەکان لە گۆڕانکاریدان و ئێمەش لەبەر جۆغرافیای زۆڵم لێکراومان تا ئێستاش نەمان توانیوە بە پێی پێویست بەو ڕادە جیهانییە لە سەر ئاستی ووڵاتەکەمان بەرەوپێش بچین ئەوەش جارێکی دیکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێمە بەسەر ٥ ووڵاتی لە یەک جیا بە بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیا و کولتوور و سیاسەتی جیادا دابەش کراوین ، ئێمەش وا فێر نەکراوین وەک نەتەوەکانی دیکە پشت بە پشت و دەست لە دەستی یەک بۆ سەرکەوتنی هەمە لایەنە هەول بدەین بەڵکوو دوژمنەکان و بە تایبەتی خۆمان بۆ بەرژوەندییە هەرێمییەکانی هەر یەک لە کوردستانی پارچەکراو وایکردووە کە ئەم هەوڵانەمان نەک سەرکەوتوو نەبێت بەڵکوو لە ئاستی جیهانیش دا زۆر جار بەرەوڕووی ڕەخنە و لێکترازانی زیاتر بووینەتەوە و یەک نەگرتنی نەتەوەی کورد ، بە تایبەتی لەو پارچانەی کە تا ڕادەیەک لە بواری دارایی و سیاسی ش پێشکەوتوو و دیارن پارچەکانی دیکەشی بێهیوا کردووە و تا دێت ئەوەی بەدی دەکرێت هەستی نەتەوایەتیش لاوازتر و سست تر دەکات و وا دەکات تاکەکان بەرەو چارەنووسی نادیار و سەرلێشیواوی قەومی و ناسنامەییش بڕۆن ، کە ئەمە لە ڕاستیدا خۆی لە خۆیدا مەترسییەکی گەورەتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت کە چیتر ئەم نەوەیەی ئیستا باوەڕیان بە نەتەوە و خاکی خۆیان نەمێنێت و ئەم هەموو ووزە و هێز و توانایە بەرەو ووڵاتانی نادیار کۆچ دەکەن و هێزی سەرەکی کە هێزی مرۆییە زۆر بە ئاسانی بەرەو لە دەست چوون دەڕۆن

 

 لێرەدا بابەتی گرینگ ئەوەیە کە " کێشەکانی کورد و نەتەوەی کورد لەم قۆناغەی ئێستادا بە فیداکارییەکانی پێشمەرگە و گیان بەخت کردنی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شەڕی داعش وایکرد زیاتر ناوی کوردیان لە ئاستی جیهانی بەرز کردەوە نەوەک دیپلۆماسییەتی کورد و زانابوونی لە ئاستی سیاسی دەوڵەتمەداران دا

 

، زۆربەی سیاسەتمەدارانی کورد بە شێوەی گشتی لە وەرچەرخانی نوێدا لەم قۆناغە هەستیارەش" دەست و پێی یەک دەگرن نەوەک یەک بگرن . ئەمەش خۆی لە خۆیدا گەورەترین کێشەیە بۆ پێشخستنی مافە چەوسێندراوە ڕاستەقینەکانی کورد

 

 لۆبی یە سیاسی و نوێنەرەکان یشیان لە دەرەوەی ووڵات بە داخەوە لە ئاستێکی زۆر لاواز و سست جووڵە دەکەن ئەشتوانین بڵێین هەر جووڵە نییە . ئەمەش لە حاڵێکدا کوردانی دیازپۆرا کە بە ڕاستی خاوەن ئەزموون و زانستی باڵا و پۆستی سیاسی و حکومین لە وولاتانی ئەورووپی و ئەمریکی هەر ڕۆژ لە درەوشانەوەن و هیچ کاتێکیش سوود لەم کەسە نۆخبانە وەرناگیرێت و بگرە پشت گوێش دەخرێن کێ دەبێ ووڵامدەری ئەم هەڵانە بێت . بۆ چی دەبێ ئێمە چاوکراوەتر نەبین بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئازایەتی و زیرەکی ئەم کەسانە ؟؟