زۆر بابەتی بۆسە بوونی هەیە بۆ کەرکوک!

کاتێک باسی کەرکوک دەکرێت، قسەکانی سەرکردەی نەمر مستەفا بارزانی، "کەرکوک دڵی کوردستانە" دێتە بەرچاو. ئەم دۆخە ئەوە دەردەخات کە کەرکوک چەندە گرنگ و جدییە بۆ کورد.

بۆ ئەوەی کەرکوک لە دەرەوەی 'جوگرافیای ئۆتۆنۆمی' بمێنێتەوە بەغدا دەستی کرد بە گۆڕینی هەیکەلی دیمۆگرافیای کەرکوک، بەتایبەتی دوای ڕێککەوتنی ئۆتۆنۆمی ١١ی ئازاری ١٩٧٠.

بەڵام مستەفا بارزانی سەرکردەی ئەفسانەیی کورد لەگەڵ ئەوەدا بوو کە کەرکوک بە هەموو نرخێکەوە بخرێتە ناو جوگرافیای کوردستانەوە. لە سایەی ئەم هەڵوێستەدا هەموو پێشنیارەکانی بەغدای ڕەتکردەوە.

ئەو گرفتانەی پێشتر باسمان کرد لەسەر کەرکوک، بووە هۆی کۆتایی هێنان بە شۆڕشی 11ی سێپتەمبەر، کە لە ساڵی ١٩٦١ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٧٠ بە تاج لەسەر دانانی ڕێککەوتنی ئۆتۆنۆمی کۆتایی هات. چونکە، ڕووسیای سۆڤیەت لە سایەی ئەو ڕێککەوتنە بەرگرییەی کە لە ساڵی ١٩٧٣ لەگەڵ بەغدای واژۆ کردبوو، گەرەنتی ئەوەی دابوو کە لە هەموو روویێکەوە لەگەڵ عێراق دەبێت.

بە واتایەکی تر، 'شۆڕشی کورد' کە لە ١١ی ئەیلولی ١٩٦١ دەستی پێکرد، شکستی هێنا، چونکە هیچ ئیمتیازێکی بۆ کەرکوک نەکرد.

لەبەر چی؟

چونکە کەرکوک بۆ سەرۆکی شۆڕش مستەفا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان شتێکی حەتمی و پیرۆز بوو.

شۆڕشی کورد کە لە ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ دەستیپێکردەوە، لە ساڵی ١٩٩١دا ڕزگارکردنی ناوچەکانی کوردستانی لەگەڵ خۆی هێنا، لە کاتێکدا کەرکوک جارێکی دیکە ناوەندی بزووتنەوەی کوردی بوو.

نۆرمان شوارزکۆف ژەنەڕاڵی ئەمریکی لە دوای لابردنی عێراق لە کوەیت بەغدای کردە ئامانج، بەهۆیەوە کوردیش پێشڕەوی کرد بۆ کەرکوک و گەمارۆی شارەکەی دا.

پاشان ڕووسیای سۆڤیەت جارێکی دیکە هاتەوە سەر هێڵ.

کاتێک ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە پێشڕەویکردن بۆ بەغدا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەیاندا نییە و فەتحکردنەکە تەنها بۆ ڕزگارکردنی کوێتە، ئەمریکا ناچار دەبێت هێزەکانی بکشێنێتەوە. لە سایەی ڕوسیای سۆڤیەت عێراق کەرکوک لە کورد وەردەگرێتەوە.

لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وێڕای هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی یاسای نوێ و دیموکراسی و مۆدێرن لە عێراق، دەستورێکی نوێیان بە هاوکاری کورد ئامادە کرد.

لەم دەستوورەدا مادەی ١٤٠یان زیاد کردووە کە هەموو لایەنەکان ڕێککەوتوون و دەکرێت چارەسەرێک بێت بۆ پرسی کەرکوک.

بەپێی مادەی ١٤٠، کە لە دەستووری نوێی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ دا هاتووە و لە ٤ بڕگەی سەرەکی پێکهاتووە؛

    1. “بەغدا عەرەبی هاوردە دەنێرێت بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان و قەرەبووی نیشتەجێبوونیان بۆ دەکاتەوە.

    2. ئەو کوردانەی بە زۆر لە کەرکوک دوورخراونەتەوە دەهێنرێنەوە شارەکانی خۆیان و قەرەبووی نیشتەجێبوونیان دەکرێتەوە.

    3. دوای جێبەجێکردنی مادەی یەکەم و دووەم، سەرژمێری ئەنجام دەدرێت.

    4. 4- ڕیفراندۆم لە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەنجام دەدرێت، پرسیاریش دەکرێت ئایا خەڵک بچێتەوە پاڵ بەغدا یان هەولێر”.

بەڵام هەرگیز هیچ بڕگەیەکی مادەی ١٤٠ لە دەستووری ٢٠٠٥دا جێبەجێ نەکرا و هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی نەنرا.

بەپێچەوانەوە ئەو دەسەڵاتدارانەی لە بەغدا حکومەتیان پێکهێنا، بەردەوام بوون لە گۆڕینی هەیکەلی دیمۆگرافیای کەرکوک، هەروەک چۆن لە سەردەمی سەدام حوسێندا کردیان.

حکوومەتی پارێزگاری بەغدای ئێران، نوری مالیکی، کە بەم شتە ڕازی نەبوو، لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێگەی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش خۆش کرد. پاشان بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد ئەم بوونەوەرانەی رەوانی سەر کوردەکان کرد. حکومەتی مالیکی پێشتر پرۆسەی گواستنەوەی بۆ "ئۆتۆنۆمی ساختە"ی دەستپێکردبوو کە سەدام حوسێن لە دوای ساڵی ١٩٧٥ جێبەجێی کردبوو.

تێبینییەک: “ئەو بۆچوونەی کە میللەتی کورد بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستکەوتەکانی لەدەستدا، هەرگیز ڕاست نییە. بە پێچەوانەوە ڕیفراندۆمێک بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە هەبوو ئەنجامدرا و دوای ئەوە سەرکەوتن بەدەست هات.”)

لە کاتێکدا پێشهاتەکان بەم ئاراستەیە دەڕۆیشتن، بەشێک لە ڕۆشنبیرانی کورد، تەنانەت ڕۆشنبیرو سیاسەتمەدارانی لایەنگری پارتی دێموکراتی کوردستانیش بە نەخوێندنەوەیان لە بابەتەکە ، بەداخەوە بەرگریان لەو بۆچوونە کرد.

لەبەر ڕۆشنایی هەموو ئەو پێشهاتانە، ئەو هەڵبژاردنانەی کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکوک. چونکە هەڵبژاردن بەبێ بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان پێناچێت ئەنجام بدرێت.

ئەوانەی ئەمە دەزانن و حاکمی ڕاستەقینەی عێراقن، بەردەوامن لە یارییەکەیان.

لەکاتێکدا بەغدا لەلایەک داوای گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک دەکات، لەلایەکی ترەوە عەرەبی هاوردەی شارەکە و تورکمانانی لایەنگری ئێران و بەداخەوە هەندێک لایەنی کوردی بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەکاردەهێنن.

لەم نووسینەدا هەڵکۆڵینێکی شوێنەوارییمان لە پێشهاتەکانی ڕابردوو تا ئێستا کرد و دەرفەتمان بۆ ڕەخسا کە چی ڕوودەدا لە نێوان کەرکوک-عێراق-هەرێمی کوردستاندا.

لە دەرئەنجامدا;

پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانیەکان 'هەرگیز کەرکوکیان سازش نەکرد'.

جگە لەوەش بە لەدەستدانی هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان هێنابوو، ئەم ڕێگایەیان بەرنەدا.

چونکە ئەو ستراتیژیەی خۆیان چەسپاندووە کە چۆن مرۆڤ بێ دڵ نابێت، کوردسستانیش بە بێ کەرکوک نابێت.

با بێینە رۆژگاری ئەمرۆمان!

ئەمڕۆکە لێی دەکۆڵینەوە، ئەوە دیار دەکەوێ؛ پارتی دیموکراتی کوردستان نەیتوانیوە واقیعی کەرکوکی خۆی نە بۆ جەماوەری کورد و نە بۆ خەڵکی کەرکووک ڕوون بکاتەوە.

لەبەر چی؟ لێرەدا شتێک دەخەینەڕوو کە دەبێت ئاگاداری بین!

چونکە تا ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان هێندەی ئەو لایەنانەی کە خیانەتەکەیان لە کەرکوک ئەنجامدا، بەهێز نییە. ئەم دۆخە لاوازییەکی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

تەنها ئەوە نا. جگە لەوەش ئەم توخمانە کە کەرکوکی لە دوژمندا لەخۆگرتبوو، لە ئێستادا لە پارتی دیموکراتی کوردستان پۆتانسێلتر بوون لە کەرکوک.

پارتی دیموکراتی کوردستان ناچارە دەستبەجێ ئەم دۆخە بخاتە ژێر پرسیارەوە و پێویستە کادرەکان لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە بە باشی تەیار بکات. ئەگینا کەرکوک چ جای دڵی کورد بێت، لەگەڵ مەرگدا دەمێنێتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ بۆ کەرکوک، لە کاتێکدا خەڵکی کەرکوک بە ئومێدێکی زۆرەوە سەیری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانی دەکەن، پێویستە دەست بەو واقیعە بگیرێت کە پارتی ناتوانێ تەنانەت هەنگاوێکیش لەگەڵ بەرپرسانی ئێستای کەرکوک بنێت.

کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەرپرسن لە کەرکوک داستانە قارەمانەکانیان لە سەردەمی شۆڕشدا نووسیوە، ئەمە ڕاستە. بەڵام توانای سیاسی ئەم قارەمانانە بەشی فراوانکردنی دەستکەوتەکانی کورد ناکات.

دەتوانین بەم شێوەیە بڵێین: مرۆڤ دەتوانێت یاریزانێکی تۆپی پێی زۆر باش بێت، بەڵام ناتوانێت ڕاهێنەرێکی باش بێت. مەبەستم; پراکتیزە و تەکنیک دوو رووی زۆر جیاوازن.

بۆ ئەمەش پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان بە زووترین کات کێشەی بەڕێوەبردن لە کەرکوک چارەسەر بکات.

لەبەر چی؟

لەبەر ئەوە زۆر بابەتی بۆسە بوونی هەیە بۆ کەرکوک!

 


رۆژهات ئامەدی

05.09.2023


کوردەکان سزای نەبوونی 'ستراتیجییەتی نیشتمانی' وەردەگرن