بۆتێکی نوێی کوردیی بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی تێلێگرام زیاد دەكرێ

بۆتێکی نوێی کوردیی بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی تێلێگرام زیاد دەكرێ

پەیامی کورد... بۆتێکی نوێی کوردیی بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی تێلێگرام زیاد دەكرێ

 

چەندین ئەندازیاری کورد، بۆتێکی بەسوودیان بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (تێلێگرام) زیاد کردووە، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت فایلی دەنگی بکرێت بە نووسراو (تێکست).

 

پێگەی ئاسۆسۆفت کە لە بواری تەکنۆلۆژیا و زمانی کوردی كار دەكات، لە پەپجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە: “چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە، خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی بۆتێکی تێلێگرامە، ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراو.”

 

لەم ڕێگەیەوە بەکارهێنەرانی تێلێگرام دەتوانن بە زمانی کوردی فایلی دەنگی بۆ بۆتەکە بنێرن و بە تێکستێکی دروستی زمانی کوردی وەریبگرنەوە.

 

ئاسۆسۆفت ئەوەشی ڕاگەیاندووە. كە بەكارهێنەرانی تێلێگرام، لە ڕێگەی ئەم بەستەری خوارەوە دەتوانن سوود لە بۆتەکە وەربگرن.