ناسا ڤیدیۆی گەردەلوولێكی بەهێز لەسەر مەریخ تۆمار دەكات

ناسا ڤیدیۆی گەردەلوولێكی بەهێز لەسەر مەریخ تۆمار دەكات

پەیامی کورد... ناسا ڤیدیۆی گەردەلوولێكی بەهێز لەسەر مەریخ تۆمار دەكات

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 900 ڕۆژ لە نیشتنەوەی گالیسكەیەكی ناسا لەسەر هەسارەی مەریخ، گەردەلوولێكی بەهێز لەسەر هەسارەكە تۆمار دەكەن.

میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 900 ڕۆژ لە نیشتنەوەی گالیسكەیەكی ناسا لەسەر مەریخ، توانیویەتی گەردوولێكی بەهێز لەسەر هەسارەكە تۆمار بكات، كە نزیكەی دوو كیلۆمەتر بەرز بووە.

باس لەوەش دەكرێ، گالیسکەکە لە ساڵی 2021ەوە، لەسەر مەریخ دەسووڕێتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 500 وێنەی ناردووەتەوە.

مارک لۆمۆن، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی سەرپەرشتیارانی زانستیی گالیسکەکە لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: "بەشی سەرەوەی ئەم گەردەلوولە دەبینرێت و بەرزاییەکی باشی هەیە، لە پشکنینی سێبەری ئەم گەردەلوولە بۆمان دەردەکەوێت، کە نزیکەی دوو کیلمۆمەتر بەرزە."

ئەم گالیسکەیە زیاتر لە 21 وێنەی لەم گەردەلوولەی تۆمار کردووە و سەرپەرشتیارانی زانستیی گالیسكەکە دەیانەوێت بەم وێنانە ڤیدیۆی نوێ دروست بکەن و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن.