بەلەمێک کە 110 کەسی هەڵگرتبوو ژێر ئاو کەوت
دەزگای لوتکە رایگهیاند، لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا .
دەزگای لوتکە بڵاویكردەوە،پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا رایگەیاندووە، قوربانییەکان هەوڵیانداوە بە بەلەمێکەوە بگەنە بەریتانیا کە 110 کەسی هەڵگرتبوو.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بەهۆی جووڵەی سەرنشینانی بەلەمەکە کە قەرەباڵغ بوو، سێ پیاو و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.
بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن لە ئارادایە.