له ئه‌ڵمانیا هێرشكرایهسهر كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و به سه‌ختی بریندار كرا
پارتی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند له شارێكی خۆرهه‌ڵاتی ئهڵمیانیا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كاندیدێكی پارته‌كه‌یان كه سه‌رقاڵی بانگه‌شه بووه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا.
پارتی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه كه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له شاری دیرسدن له ولایه‌تی سه‌كسۆنیا، هێرشیانكردوهتهسهر ماتاس ئیكی، كاندیدی پارته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و به سه‌ختی برینداریان كردوه.
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌و كاندیده له‌كاتی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر له‌و شاره و له ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی هێرشیكراوهتهسهر و دوای برینداركردنی به سه‌ختی، له نه‌خۆشخانه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه.
هاوكات نانسی فیزه‌ر، خانمه وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌و هێرشه‌ی به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار بۆسه‌ر سیستمی دیموكراسی ناوزهندكردوهو رایگه‌یاندوه كه پاڵنه‌ره‌كانی پشتی ئه‌و هێرشه سیاسییه و ده‌بێـ رێگه له دووباره‌بونه‌وه‌ی بگیرێت.