گوندی گەڵالە لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا و گەنجێک گیانی لەدەستدا

گوندی گەڵالە لە پارێزگای سلێمانی  بۆردوومانکرا و گەنجێک گیانی لەدەستدا

قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکرد شەوی رابردوو گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارباژێڕ بۆردوومانکراوە و گەنجێک گیانی لەدەستداوە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت  رایگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00 خانوویەک لە گوندی گەڵاڵەی سنووری شارباژێڕ بەهۆی بۆردوومانەوە خاپوور کراوە و گەنجێک لە خانووەکەدا بووە و گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "خانووەکە هەشت کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە و ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵاندایە و نیشتەجێی شاری سلێمانی بووە و بۆ سەردان چوونەتەوە ئەو خانووە".