كەركوك.. بۆرییەكی غاز شكاو مەترسی لەسەر ژیانیانی هاوڵاتیان دروستكردووە

كەركوك.. بۆرییەكی غاز شكاو مەترسی لەسەر ژیانیانی هاوڵاتیان دروستكردووە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بۆرییەكی غاز لەگوندێكی سنوری كەركوك شكاو مەترسی لەسەر ژیانیانی هاوڵاتیان دروستكردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆرییەكی غاز لە گوندی قزلیاری سنوری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای كەركوك شكا و بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان خەڵكی گوندەكە دروستكردوەو ماڵەكانیان چۆڵكردووە.

وتیشی: هەر لەبەیانی ئەمڕۆوە تیمێكی كۆمپانیای نەوتی باكور سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن و هەوڵ دەدەن لە زووترین كاتدا كێشەكە چارەسەر بكەن.