دروێنەی گەنم و جۆ لە جووتیارانی كورد له‌ سنووری سەرگەڕان قەدەغە کرا

دروێنەی گەنم و جۆ لە جووتیارانی كورد له‌ سنووری سەرگەڕان قەدەغە کرا

سوپای عێراقی فیدڕاڵ دروێنەی گەنم و جۆ لە جووتیارانی سنووری سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز سەر بە پارێزگای کەرکووک قەدەغە دەکات.

دەشتی ئاغا، نوێنەری جوتیارانی كورد له‌ گوندی پەلکانە له‌ سنووره‌كه‌  رایگه‌یاندووە،"بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی فیدڕاڵ لیوا ڕووكن سادق، جووتیارانمان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگا نادرێت دروێنه‌ی به‌روبومه‌كانیان بكرێت".

ئاماژەی بەوەش داوە،"هەرکەسێک سەرپێچی بکات دووچاری لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێت و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ بن".