هاووڵاتییەکی کورد لە هەمەدان لەسێدارە درا

هاووڵاتییەکی کورد لە هەمەدان لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئەرسەلان هاشمی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە  (١٤ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی ئەرسەلان هاشمی تەمەن ٣١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان (بەندیخانەی ئەلوەند) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەرسەلان هاشمی خەڵکی کرماشان چوار ساڵ پێشتر دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.