لە ڕۆژانی جەژندا 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستان و ناوچە گەشتیارییەكانیان كردووە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد"گەشتیاران زۆربەیان هی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێران و توركیا و وڵاتانی ترن، هاوكات ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ناوخۆیی لە ناو هەرێمی كوردستاندا كە ژمارەیان دەگاتە 150 هەزار كەس، سەردانی سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەكانیان كردووە"،