وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئێران پێش و دوای ئۆپراسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نامه‌مان ئاڵۆگۆڕ كردووه
دوای چه‌ند رۆژێك له‌هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، میدیاكانی ئێران كۆمه‌لێك گرته‌یی ڤیدیۆیی حسێن ئه‌میر عه‌بدوللاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان بڵاوكرده‌وه كه گه‌یشتووه‌ته نیۆیۆرك و بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2024، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا، له‌سه‌ر زاری عه‌بدوللاهیان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئێران پێشوه‌خته ئه‌مریكای له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت گرژی و ئاڵۆزیییهكانی ناوچه‌كه په‌ره‌پێبدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له رۆژی 1ی نیسان بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق، هه‌میشه به سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان راگه‌یاندووه كه پێویسته ئه‌جومه‌نی ئاسایش، له‌به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی قه‌واره‌ی ئیسرائیل، به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، بریاریدا له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رگری شه‌رعی و ئاراسته‌كردنی هۆشداری و سزای پێویست، وه‌ڵامی قه‌واره‌ی ئیسرائیل بداته‌وه. دروست هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌مریكامان ئاگادار كرده‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"به روون و راشكاوی به ئه‌مریكییه‌كانمان وت، له كۆماری ئیسلامی ئێران، له ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به سه‌ركردایه‌تی رابه‌ری وڵات، بریاردرا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ئیسرائیل، مه‌سه‌له‌یه‌كه یهكلایبووهتهوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ته‌نانه‌ت پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له كاتژمێر 2:30 به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نامه‌مان ئاڵۆگۆڕ كردووه".
ئه‌وه‌شی وتووی: "له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه، نامه‌یه‌كی دیكه‌مان نارد بۆ ئه‌مریكا، له‌و نامه‌یه‌دا هه‌وڵماندا به روونی و راشكاوی به ئه‌مریكا بڵێین، ئێمه نامانه‌وێت گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه په‌ره‌پێبده‌ین، ئه‌وه‌ی وا ده‌كات گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له هه‌ڵشكان و پهرهسهندندابێت، ره‌فتاری قه‌واره‌ی ئیسرائیله".
عه‌بدوللاهیان باس له‌وه ده‌كات وڵاته‌كه‌ی ئه‌مریكای دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه بنكه و باره‌گا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌كه، ناكه‌نه ئامانج: "مه‌گه‌ر خۆیان ئه‌وه‌یان بووێت"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ك و پشتگیری ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل دوای هێرشه‌كه.
ئێران شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو، به سه‌دان درۆن و موشه‌ك، هێرشی كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانجی سه‌ربازی له ناو ئیسرائیل، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، بۆردومانی كونسڵخانه‌ی ئیرانی له دیمه‌شق كرد.