بایدن: هاتنی کۆچبەران گەشەی ئابووریمان زیاد دەکات
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازیی لە هاتنى کۆچبەران بۆ وڵاتەکەیان دەکەن چونکە ئابووریان بەرەو پێش دەبات.
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، چین، ژاپۆن، رووسیا و هیندستان ناتوانن ئابوورییەکەیان بە رادەی ئابووریی ئەمریکا گەشەبکات چونکە کۆچبەریان ناوێت، بەڵام ئەمریکا جیاوازە و کۆچبەرەکان بەهێزیان دەکەن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، گەشەی ئەو وڵاتانە لە ساڵی 2024 خاو دەبێتەوە، بەجۆرێک لە ژاپۆن بەڕێژەی 0.9% و هیندستان 6.8% خاودەبێتەوە.
لە بەرامبەردا پێشبینی دەکرێت ئابووریی ئەمریکا بەڕێژەی 2.7% گەشەبکات و ئەمریکا هۆکاری ئەم گەشەسەندنە بە پشتگیریی هێزی کار دادەنێن لە وڵاتەکەدا.
هەروەها نیگەرانییەکان سەبارەت بە کۆچبەری نایاسایی بوونەتە بابەتێکی سەرەکی بۆ زۆرینەی دەنگدەرانی ئەمەریکا پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.