هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

پەیامی کورد... هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای دێرلزۆری ڕۆژھەڵاتی سووریا، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵوی تورکی بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران سێ ھێرشی مووشەکیان کردە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرلزۆر.

ڕوونیشیکردەوە ھێزەکانی ئەمریکا بە ئاراستەکردنی مووشەکی زەوی بە زەوی وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە و ژمارەیەک خاڵی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان بە دووری ٢٥ کیلۆمەتر لە بنکەکە کردووەتە ئامانج.

تا ئێستا سوپای ئەمریکا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.