ناتۆ و ئۆکراین پلانی شەڕیان لەگەڵ ڕووسیا دانا

ناتۆ و ئۆکراین پلانی شەڕیان لەگەڵ ڕووسیا دانا

پەیامی کورد   ...  ناتۆ و ئۆکراین پلانی شەڕیان لەگەڵ ڕووسیا دانا

ڕۆستەم ئۆمەرۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند : ئۆلیکساندر سیرسکی فەرماندەی گشتی نوێی ئۆکراین پلانە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئەورووپای ناتۆ هاوبەش کردووە.

ئومێرۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو و ژەنەڕاڵ سیرسکی "کۆبوونەوەیەکی ڕوون و جیددی"یان لەگەڵ فەرماندەکانی ناتۆ ئەنجامداوە.

لە لێدوانەکەیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئۆمەرۆڤ ڕایگەیاند : لەگەڵ فەرماندە سیرسکی کۆبوومەوە، لەگەڵ هاوکارە نزیکەکانم فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ناتۆ لە ئەورووپا، ژەنەڕاڵ کریستوفەر کاڤۆلی و فەرماندەی گرووپی پشتیوانی و ئاسایش لە ئۆکرانیا، مەیجر جەنەڕاڵ ئەنتۆنیۆ ئاگوتۆ.کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا هەبوو، کۆبوونەوەیەکی ڕوون و گرینگ بوو، پلانە سەربازییەکانمان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ تاوتوێ کرد.

دڵنیابوون لە دەوریەی سەربازەکانمان لە بەرەی جەنگ

بەپێی ئەو پلانە سەربازییەی کیێڤ کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای بەرگرییەوە ڕاگەێندراوە، چەند پرسێکی ئەولەویەت؛ باشکردنی ژێرخانی هێزە چەکدارەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی مەشقی سوپای ئۆکراین ، زیادکردنی کارمەندانی لیواکانی ئێستا، درووستکردنی لیوای نوێ و دابینکردنی بەردەوامی ئامێر و چەکی سەربازی.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "پرسێکی دیکەی گرینگ دەستەبەرکردنی دەورییە سەربازییەکانە لە بەرەی جەنگدا".

هەروەها سەرکردەکان باسیان لە "بەردەوامی جێگیرکردنی سەروەت و سامانی ES [جەنگی ئەلیکترۆنی] کرد بۆ نەهێشتنی مەترسی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمن".