دوو خاڵی سەربازیی لە باشووری لوبنان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج

دوو خاڵی سەربازیی لە باشووری لوبنان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج

پەیامی کورد... دوو خاڵی سەربازیی لە باشووری لوبنان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ھێرشیان کردووەتە سەر دوو خاڵی سەربازیی لەسەر سنووری باشووری لوبنان.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئەدرەعی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەکانی جەنگی ئیسرائیل، ھێرشیان کردووەتەوە سەر دوو خاڵی سەربازیی لەسەر سنووری باشووری لوبنان.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پێشتر لەو دوو خاڵە سەربازییەوە لە باشووری، ھێرشی مووشەکی بۆسەر باکووری ئیسرائیل ئەنجامدراون.

ئەڤیخای ئەدرەعی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوو مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون، بەڵام ھیچ زیانێکیان نەبووە.