بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێوییەکان ددانەکانت فڵچە بکە

بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێوییەکان ددانەکانت فڵچە بکە
پەیامی کورد    ...   بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێوییەکان ددانەکانت فڵچە بکە

توێژەران پەیوەندییەکیان لە نێوان پاکوخاوێنی دەم و ددان و شێرپەنجەی قۆڵۆن دۆزیوەتەوە.

ڕۆژنامەی میرۆر لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: پزیشکەکانی ددان هۆشدارییان داوە لە کاریگەری ڕەچاونەکردنی پاک و خاوێنی دەم و ددان لە تووندبوونەوەی شێرپەنجە.

بە ووتەی ئەم پزیشکانە، بە پشت بەستن بە توێژینەوەیەکی ئەم دواییە، پەیوەندییەکی سەرسووڕهێنەر لە نێوان شێوازی گرینگیدان بە ددانەکانمان و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن دۆزراوەتەوە، کە وادیارە بەهۆی جۆرێکی تایبەتی بەکتریا لە دەممانەوە درووست دەبێت.

بە ووتەی ئەم زانایانە ئەگەر ددانەکانمان بە باشی نەشۆین ئەوا بەکتریا بە ناوی Fusobacterium nucleatum لە دەم ماندا گەشە دەکات و دەبێتە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی ئەو کەسانەی شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕێوی گەورە هەیە.