نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە85 دۆلار و 67 سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 86 دۆلار و 33 مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بۆ هەر بەرمیلێک بە 81 دۆلار و 23 سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 81 دۆلار و 93 سەنت بوو.

پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەیەکی نزیکدا کاریگەری لەسەر دابینکردنی نەوتی ناوچەکە دەبێت.