دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

 

لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەكانی عێراق و هەرێمك نرخی دۆلار بەرزبووەوە و بۆ هەر 100 دۆلارێک 148 هەزار و 750 دیناری تۆمارکرد، هاوکات نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا بەرزبووەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 149 هەزار و 600 دینار، هاوکات نرخی کڕین بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار.

ڕۆژی 7ی شوباتی 2022، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک ڕاگەیاند.