سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی کوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێم ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی بە ڕێگەی وەزارەتی دارایی عێراق ھەوڵی جیددی بۆ تەرخانکردنی دارایی بۆ ھەموو ‌سێ یەکەمەکانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان بدرێت بەمەبەستی دامەزراندنییان لە دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

پێشەوا ھەورامانی

ووتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان