زیاتر لە ٣٣ هەزار سەرباز و ٣٠٠ تانک لە سنوورەکان جێگیر و نزیکەی ٩٠ هەزار سەربازی دیکەی ناتۆ لە دژی ڕووسیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە 

زیاتر لە ٣٣ هەزار سەرباز و ٣٠٠ تانک لە سنوورەکان جێگیر و نزیکەی ٩٠ هەزار سەربازی دیکەی ناتۆ لە دژی ڕووسیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە 
پەیامی کورد   ...   زیاتر لە ٣٣ هەزار سەرباز و ٣٠٠ تانک لە سنوورەکان جێگیر و نزیکەی ٩٠ هەزار سەربازی دیکەی ناتۆ لە دژی ڕووسیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، 33 هەزار سەرباز و 300 تانک لە نزیک سنوورەکانی رووسیا لەلایەن ناتۆوە جێگیرکراون، ئەم کردەوانەی ناتۆ هانی ڕووسیا دەدات رێکاری گونجاو بۆ هەر حاڵەتێکی مەترسی بگرێتە بەر.

سێرگی شۆیگۆ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی دەستەکانی وەزارەتەکە رایگەیاند، پەیوەندیکردنی سوید بە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ"، نیگەرانی سەربازی و سیاسی لە ڕووی ستراتیژی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوا زیادکردوە.

سێرگی شۆیگۆ ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا 33 هەزار سەربازی ناتۆ و نزیکەی 300 تانک و زیاتر لە 800 ئۆتۆمبێلی جەنگی لە سنوورەکانی ڕووسیا جێگیرکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی 90 هەزار سەرباز بەشداری لە کۆمەڵەی راهێنانی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ناتۆ دژ بە ڕووسیا دەکەن، ناتۆ هەوڵی زیادکردنی چالاکییەکانی دەدات لە بەستەڵەکی باکوور، ئەو جۆرە کردەوانەش لەلایەن ووڵاتانی رۆژئاوا ڕووسیا هان دەدات رێکاری گونجاو بگرێتە بەر.