image

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٥٠٢١ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٣٥٣  تووشبووی ڤیرووسەکە تۆمارکراون و ١٠١٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە،  لە دوێنێوە ٥٠٢١ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ١٢٢١ لە هەولێر، ٢٢٤٣ لە سلێمانی، ١٣٥٨ لە دهۆک، ١٩٩ لە هەڵەبجە بوون، ٣٥٣ تووشبووی نوێ تۆمارکراون، ١٠٩ لە هەولێر، ١٢٤ لە سلێمانی، ١١٠ لە دهۆک، ١٠ لە هەڵەبجە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ١٠١٤ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە ٣٠٣ کەس لە هەولێر، ٣٢٠ کەس لە سلێمانی، ٣٢٦ لە دهۆک، ٨ کەس لە هەڵەبجە، ٥٠ کەسیش لە گەرمیان و حەوت کەسیش لە راپەڕین بوون، هاوکات ٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە ، کە ٤ کەس لە هەولێر، ٢ کەس لە دهۆک و یەک کەسیش لە گەرمیان بوون.

No photo description available.