دهوحه و زاخۆ دهبنه دهستهخوشكی یهكتر
ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەرۆکایەتیی گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییە دوقووڵییەکان لە وڵاتی قەتەرە.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوهو دهڵێت: گوهدار شێخۆ، لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانی دەوحە کۆبوەتەوە و بڕیاردراوە هەردوو شاری زاخۆ و دەوحە بکرێنە دەستەخوشک، لە داهاتویەکی نزیکیشدا کار و ژمارەیەک سەردان لەنێوان شاندی هەردوولا بۆ ئەو مەبەستە دەکرێن.
ئهمهش دوای ئهوه دێت، رۆژی 31-10-2023، حسێن بن عەلی فەزالە، مامەڵەی فەرمی دەستبەکاربوونی وەک کۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پێشکەش بە عەمار داوود، سەرۆکی فەرمانگەی مەراسیمەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد و وهك کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەست بە کار بوو.