بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری کەنگەڤەر بە ناوی ئەفشین باغ شیرین جێبەجێکرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە  (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەدانی ئەفشین باغ شیرین، تەمەن ٣٩ ساڵە و خەڵکی شاری کەنگەڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.