بەهۆی خۆڵبارینهوه 120 کەس لە دهۆک و زاخۆ گەیهندراونەتە نەخۆشخانە
بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە شەوی رابردووەوە گەیشتووەتە سنووری دهۆک و تائێستاش بەردەوامە، 120 کەس گەیهندراونەتە نەخۆشخانەکانی دهۆک و زاخۆ.
دکتۆر سەگڤان دۆسکی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک رایگەیاند: پێنج نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون، ئەوانەی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراون.
باسی لهوهشكرد، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکە ''تا ئێستا 100 نەخۆش هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان، بەشێکیان تەنگەنەفەسییان هەبوو و ئێستاش تەنیا پێنجیان لە نەخۆشخانەکەمان ماون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە".
سەبارەت بە تەمەنی ئەوانەی رەوشی تەندروستییان بەهۆی خۆڵبارینەکەوە تێکچووە، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی فریاكهوتنی دهۆك وتی، "لە هەموو تەمەنێکدان".
بەپێی زانیارییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش نزیکەى 15 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە، کە زۆربەیان چارەسەریان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، له نهخۆشخانهی منداڵانی دهۆكیش پێنج نهخۆش بههۆی خۆڵبارینهوه داخڵی نهخۆشخانه كراون.
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشوهەوای سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2024، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خێرایی با.
لە کاتەکانی دواى نیوەڕۆ شەپۆلێکى هەورەتریشقە دێت و بارانی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، لە شەودا کاریگەریی بارانبارینەکە کۆتایی دێت.