کرماشان/ ژنێک بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق گیانی لە دەست دا

کرماشان/ ژنێک بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق گیانی لە دەست دا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەختەرخانم مورادی، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە،  (٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ئەختەر مورادی، خەڵکی گوندی "گورسفید"*ی سەر بە شاری گیەڵان لە پارێزگای کوماشان، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ١ی بانەمەڕ، دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوەی شەڕ بەسەختی بریندار بووە و پاشان بۆ نەخۆشخانەی "ئەلزەهرا"ی شاری گیەڵان گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بنەماڵەی ئەم ژنە قوربانییە بە کۆکردنەوە و فرۆشتنی ئەو پاشماوانە و شتومەکە کۆنەکان بژێویی ژیانی خۆیان دابین کردووە.