پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و بارانبارین کۆتایی هات

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و بارانبارین کۆتایی هات

ەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە ئەگەری بارانبارین نییە لە سەنتەری شارەکان و سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنووریەکان.

باس لەوەشکراوە، پلەکانی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە (1- 3 )پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەى پێنج شەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە نزیکەى (1- 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەمرۆوە تاوەکو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرمی رۆژانە بە 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە .