سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێرانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منیدا تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگی پته‌وكردنى زیاترى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامی سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌رلایه‌كه‌وه‌ بێت.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگیریدا كار بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه‌ بكه‌ن.

هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منى و سه‌ربازیىهه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.