ئومێد خۆشناو : لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری دەستی پێکردووە

ئومێد خۆشناو : لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری دەستی پێکردووە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێری ڕاگەیاند و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دوای کەوتنەوەی ڕووداوی ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، چەند بریندارێک هەیە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەڵام خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان لە ڕووداوەکە نییە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەسەر هێل بووە و نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر و بڕیاریشدرا لە بەدواداچوون بۆ هۆکارەکان و ڕێگریکردن لە حاڵەتی لەو شێوەیە بەردەوام بن.

لەبارەی قەبارەی زیانەکان، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، لێكۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت و قەبارەی زیانە ماددییەکانیش دەخەمڵێندرێت و دواتر ئاشکرا دەکرێت.

شەوی رابردوو  ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، پۆلیس، ئاسایش، تیمەکانی تەندروستی، زێڕەڤانی و شارەوانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە.