image

کارێکی مرۆیی رێگرە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

زۆربەی یاریزانە پیشەگەرەکان لەسەر دەست و جەستەیان تاتۆ دەکەن و چەندین وێنە و دروشم و ناو دەبینرێت لەسەر جەستەیان، بەڵام کەمن ئەوانەی نێو بانگیان وەکو کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەبێت و تاکو ئێستا هیچ تاتۆیەک لەسەر جەستەیان نەنەخشێنن، بابزانین رۆناڵدۆ لەبەر چی هۆکارێک تاکو ئێستا ئەم کارەی نەکردووە.

رۆژنامەی «میرۆر»ی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا لەسەر ئەم بابەتە باس لەوە دەکات ڕۆناڵدۆ یەکێکە لەو یاریزانانە کە تاکو ئێستا تاتۆی نەکردووە ئەویش لەبەر ئەوەی ساڵانە بەشێویەیکی بەردەوام کریستیانۆ خۆێن دەبەخشێت بۆ کاری خێرخوازی.

دوا جار رۆناڵدۆ کە خوێنی بەخشی بوو ساڵی 2017 دوو جار بووە.

رۆناڵدۆ لەسەر ئەکاونتەکانی خۆیشی زۆر جار داوا دەکات کە خەڵکی خۆێن ببەخشن و کەمپنێکیشی راگەیاند بە ناوی "Give Blood" بۆ سەرتاسەری جیهان کە ژیانی خەڵک رزگار بکەن بە بەخشینی خوێن.

لە دەستپێشخەریەکی تریشدا رۆناڵدۆ چووە پاڵ ئەو کەسانەی کەوا مۆخی ئێسک دەبەخشن و داوا دەکات خەڵکی پاڵپشتی ئەم کۆمەڵەیەش بکات، دوای ئەو هەڵمەتەی ڕۆناڵدۆ ئێستا رێژەی خۆبەخشین  بە رێژەی 300٪ زیادی کردووە.