image


پەیامی کورد … کوردێک مەداڵیای زێڕی لە یارییەکانی ئۆلەمپیک دەستەبەر کرد

 

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە یارییەکانی تیرهاوێژی بەشی پیاوانی ئۆلەمپیکی تۆکتۆ بەشداری کردبوو، توانی مەداڵیای زێڕ بۆ خۆی دەستبەر بکات.

 

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، جەواد فرووغی، خەڵکی شاری ئیلام سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانی لە ڕشتەی تیرهاوێژی ١٠ میتری دەمانچەی پیاوان میداڵیای زێڕی یارییەکانی ئۆلەمپیلی تۆکیۆ بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

 

جەواد فرووغی تەمەنی ٤٢ ساڵە و یەکەم کەسە کە لە ڕشتەی تیرهاوێژی لە ئێراندا کە توانیویە میداڵیای زێڕ دەستەبەر بکات.