image

ڕۆناڵدۆ.. هەوڵ مەدەن خۆشییەکانم لێ تێک بدەن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دەڵێت هەوڵ مەدەن خۆشییەکانم لێ تێک بدەن، ئەویش دوای ئەوەی لە ماوەیەدا کریستیانۆ بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڵ تۆمار دەکات و ئاستێکی بەرز نیشان دەدات لە ئینستگرام پۆستێکی بڵاو کردۆتەوە دەڵێ ” هەواڵی درۆ“ دژی ئەو بڵاو دەکەنەوە.

رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەر ئەوە هەیە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زیندانی بکرێت لەسەر ئەو دۆسیەی باج لە نێوان ساڵەکانی 2011 و2014 کە دەبوو ڕۆناڵدۆ بڕی 14.7 ملیۆن یۆرۆ بدات وەکو باج لە ئیسپانیا.

جێگای باسە هەر کاتێک رۆناڵدۆ بە ئاستێکی باش دەردەکەوێت ئەوە لە لایەن ڕۆژنامەکانەوە لەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە تاکو باری دەرونی ڕۆناڵدۆ تێک بچێت و نەتوانێت وەکو پێویست یاریی بکات، ڕۆناڵدۆ لە کۆتای پۆستەکەیدا دەڵێت« هەوڵ مەدەن کاتە خۆشەکانم تێک بدەن بە هەواڵی دور لە ڕاستی، ژیان خۆشە».