
پەیامی کورد ... یانه‌ی مانچەستهر سیتی ووڵامی یه‌كیتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ده‌داته‌وه و نائۆمێد بوونی خۆی راگه‌یاند.
رۆژی هه‌ینی یه‌كیتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاساكانی یاری پاكی دارایی بڕیاری دا بۆ دوو وه‌رزی داهاتوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان "چامپیۆنزلیگ"، یانه‌ی مانچەستهر سیتی سزا بدات و نه‌هێڵێت به‌شداری بكات، هه‌روه‌ك بڕی ٣٠ ملیۆن یورۆش غه‌رامه ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه مان سیتی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، هه‌ست به نائۆمێدی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به بڕیاره‌كه تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بوون، چوونكه هه‌میشه داوایانكردوه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بێ لایه‌نانه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌كان بكات.
راشیگه‌یاندوه، له مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ گه‌وره لێكۆڵه‌ری یه‌كیتی ئه‌ورووپا به ئاشكرایی ده‌رئه‌نجامه‌كان و سزاكانی ده‌خسته‌ڕو، كه به‌نیازه راده‌ستی مانچەستهر سیتی بكات به‌رله‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش ده‌ستپێبكه‌ن.
مان سیتی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كیتی ئه‌ورووپا هه‌ڵه بوه و دزه‌كردنی زۆری تێدابوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌ندێك گومان هه‌یه له‌و ئه‌نجامه‌ی، كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه به‌نیازه راده‌ستی بكات، هه‌ربۆیه یانه‌كه‌یان سكاڵایه‌كی فه‌رمی راده‌ستی ده‌سته‌ی رێككاری سه‌ربه یه‌كیتی ئه‌ورووپا كرد و راستی و درووستییهكهشی سه‌لمێندرا.
هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچەستهر سیتی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه له پاش ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی زیانی له یانه‌كه‌یان داوه، به‌نیازن له زووترین كاتدا روو له پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری بێ لایه‌ن بكه‌ن و قۆناغی یه‌كه‌می هه‌نگاوه‌كانیشیان له نزیكترین ده‌رفه‌تدا رێوشوێنی پێویست له دادگای دادی وه‌رزشی ده‌گرنه‌به‌ر.