
پەیامی کورد ... هیوای گەڕانەوەی لە دەستدا
نه‌یمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى هیواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى ئه‌مساڵدا له‌ده‌ستداوه، چوونكه یانه ئیسپانییه‌كه ناتوانێت بڕی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات.
رۆژنامه‌ى "ماركا"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه تواناى ماددى نییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌یمار، كه تا ساڵى ٢٠٢٢ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ماوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌هۆى كێشه‌ى داراییه‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ناچاربوه له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ئه‌وه رابگه‌ێنێت كه ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ى یاریزان له بازاڕی هاوینه‌ى ئه‌مساڵدا داده‌خات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌رشه‌لۆنه ناتوانێت نه‌یمار بگوازێته‌وه و ریاڵ مه‌دریدیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ش دڵنیابوه‌ته‌وه له‌وه‌ى وه‌رزى داهاتوودا به جل و بەرگی یانه پاریسییه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش نایانه‌وێت ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بفرۆشن و ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌و و كیلیان مباپێ-ش درێژبكه‌نه‌وه.