
پەیامی کورد.. کاریگەری خەوی باش لە سەر ژیان
بەگوێرەی زانیاریی پزیشكان، بوونی بەرنامەیەك بۆ ڕێكخستنی خەوی شەوانە، جگە لەوەی هۆرمۆنەكانی جەستە چالاك دەكات و سیستەمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات، كاریگەرییشی هەیە لەسەر ڕێكبوونی لەشولارت.
كەواتە ئەگەر كێشت زۆرە و بەنیازی كەمكردنی كێشی جەستەتی، یەكەم كارێك كە دەبێ بیكەی، رێكخستنی خەوی شەوانەتە.
بۆ ئەوەی خەوی شەوانەت ڕێك بخەی، پێویستە بەیانییان زوو لە خەو هەستی و رۆژانە، بەتایبەت ئێواران 1- 2 كاتژمێر وەرزش بكەیت.