image


پەیامی کورد...مۆزی سەوز جەستە لە شێرپەنجە دەپارێزێت

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخستووە، ژەمێکی رێکوپێک لە نیشاستە تەواوەکان، کە بە ریشاڵی چەورکەر ناسراوە کە لە مەوزی سەوزدا هەیە، مەترسی تووشبوون بە چەندین شێرپەنجە بە رێژەی ٥٠٪ کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی نیوکاسڵ و لیدزەوە سەرپەرشتی کراوە و لە گۆڤاری "توێژینەوەی خۆپاراستن لە شێرپەنجە" بڵاوکراوەتەوە، نیشاستەی تەواو کاریگەرییەکی روونی لەسەر شێرپەنجەکانی کۆئەندامی سەرەوەی گەدە و ریخۆڵە هەبووە، لەوانەش شێرپەنجەی سورێنچک، گەدە، بۆری زەرداو، پەنکریاس و دوانزەگرێ.

پرۆفیسۆر جۆن مازەرز، پرۆفیسۆری خۆراک لە زانکۆی نیوکاسڵ دەڵێت، دەتوانرێت نیشاستەی تەواو وەک تەواوکەرێک بخورێت، یان بە پەنابردن بۆ ئەو خۆراکانەی تیایدا زۆر بەردەستە، وەک خواردنی یەک مۆزی پێنەگەیشتووی سەوز لە رۆژێکدا.

هەروەها، نیشاستەی تەواو لە مەعکەرۆنی و برنج و نۆک و فاسۆلیادا هەیە.