image


پەیامی کورد... باشترین جۆرەکانی میوە بۆ نەخۆشی شەکرە چییە؟

خواردنی میوە ڕۆژانە زۆر پێویستە بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون، بەڵام ژمارەیەکی زۆر نەخۆش دوور دەکەونەوە لە خواردنی میوەی تام شیرین لە ترسی بەرز بوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێن دا.

زۆر گرنگە نەخۆشانی شەکرە بزانن کە زۆربەی میوەکان یارمەتی ڕاگرتنی ئاستی شەکرە دەدەن و ڕێگری دەکەن لە بەرزبوونەوەی زۆر لە ئاستی شەکردا و خۆپاراستن لە نزم بوونەوەی شەکر لە خوێن دا لە ڕێژەی ئاسایی، زۆر ترسناکترە لە بەرز بوونەوەی، بە مەرجێک بڕی مام نەوەند و بە تازەیی و لە نێوان ژەمەکان بخورێت نەوەک بە شێوەی شەربەت و وشکراوە.

 

باشترین جۆرەکانی میوە بۆ نەخۆشانی شەکرە:

 

۱ . هەرمێ

۲ . شلیک

۳ . شاتوو و تووی سوور و تووتڕک و بلاک بێری

٤. سێو و سێوی سەوز و هەڵووژەی سەوز

٥. قۆخ

٦. کاڵەک

۷ . ئەڤۆکادۆ

٨. سندی و لیمۆ و پرتەقاڵ