image


پەیامی کورد… چەندین سودی مێخەک بۆ لەشی مرۆڤ

لەنێو سودە تەندروستییەكانی مێخەكدا بۆ لەشی مرۆڤ، سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژە بەسودەكانی دەكەن كەدژە بەكتریا و كەڕو ڤایرۆسە، زەیتی مێخەك بەكاردێت لەچارەسەری نەخۆشییەكانی وەك ئازاری ددان و گرفتی هەرسكردن، كۆكە، رەبۆ، ئازاری سەر و چەندینی دیکە، بەڵام دەركەوتوە كەمێخەك بەسودە بۆ چارەسەری گرفتەكانی قژ.

 

١- هاوكاری دەكات لەدرێژكردنەوەی قژدا بەخێرایی بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەكانزا و ڤیتامینەكان.

٢- ئەگەر لەشێوەی زەیت بەكاربهێنرێت ئەوا دەبێتە هۆی چركردنەوەی قژ.

٣- خۆراك دەداتە تاڵەموەكان، جوانی و رەونەقی پێدەدات.

٤- هاوكارە لەبەهێزكردنی رەگەكانی قژدا، دەبێتە هۆی سنورداركردن گرفتی قژ روتانەوە.