
پەیامی کورد... «تێلێگرام» شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکەی دەخاتە ڕوو
کۆمپانیای «تێلێگرام» پرۆگرامی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەناوبانگ ڕایگەیاند، بەم نزیکانە شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکە دەخاتە ڕوو، کە چەندین تایبەتمەندیی زیاتری هەیە.
پاڤێڵ دورۆڤ دامەزرێنەری تێلێگرام لە تۆڕەکەوە ڕوونی کردووەتەوە، لەم مانگەدا شێوە تایبەتەکەی پرۆگرامەکە بڵاو دەبێتەوە.
شێوە نوێیەکە «تایبەتمەندی و سەرچاوە و خێرایی» زیاتری هەیە بەراورد بە شێوە ئاسایییەکەی تێلێگرام.