image


پەیامی کورد … زانكۆیەكی هەرێمی کوردستان دەمامك دەكات بە ناچاری

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، زانكۆی راپەڕین بڕیاریدا بەستنی دەمامك لەو زانكۆیە ببێتە ناچاری و هەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارێك نەیبەستێت رێگەی پێنادرێت بچێتە ناو حەرەمی زانكۆ.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، لەپێناو سەلامەتی هەمووان بەستنی ماسك دەكاتە ناچاری.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارێك ماسك نەبەستێت رێگەی پێنادرێت بچێتە ناو حەرەمی زانكۆ و هۆڵەكانی وانە خوێندنەوە.

بەپێی داتاكان، ژمارەی توشبووانی پەتای كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین زۆر زیادی كردووە و 70%ی پشكنینەكان پۆزەتیڤن و ئەوانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە و توشبوون لەژێر چاودێری ورددان