image


پەیامی کورد... تورکیا و ئیسرائیل ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند

ئیسرائیل و تورکیا ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ڕایگەیاند و باڵیۆز و کونسوڵەکانی هەر دولا دەگەڕێنەوە.

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت، باڵیۆز و کونسوڵی نوێ دیاری دەکەن و بڕیاریانداوە باڵیۆزێکی نوێ بۆ تەلئەبیب دابنێن. ناوی کەسەکانیش ڕادەگەیێندرێن.

وتیشی، "بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە مافەکانی فەلەستین."