بڕیاری موژدەبەخش بۆ جوتیاران رادەگەیەنرێت

بڕیاری موژدەبەخش بۆ جوتیاران رادەگەیەنرێت

وەک هاندانێک بۆ جوتیاران و زیاتر خزمەت کردنی پڕۆژەی كشتوکاڵی، لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی عەلوەی شارەکە دەکات و چەند بڕیارێكی موژدەبەخش بە كاسبكاران رادەگەیەنێت.

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی لابردنی عمولە لەسەر بەرهەمی جوتیاران لەکاتی فرۆشتن و ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان لە ناوعەلواكان، سەردانی عەلوەی شارەکە دەكەن.

بەوتەی لیژنەکەو کە هاوکات لەروونكردنەوەی بڕیارەكەدا هاتووە، "لەئێستادا نزیکەی رێژەی (٦٪) بۆ (٨٪)ی بەرهەمی لەجوتیار وەردەگیرێت".

بڕیارەکە کە لەسەرەتای کانگی حەوتی (٢٠١٧) لەوەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەرچوو، لە پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەسلێمانی تائێستا جێبەجێ نەکراوە، بۆ زانیاری هەموو جوتیاران بڕیاری وەرنەگرتنی عمولە لەجوتیار لەمانگی چواری ئەم ساڵەوە جێبەجێ دەکرێت.