کەشناسی: شەوی رابردوو (٢٠) بومەلەرزە لەهەرێم تۆمارکراوە

کەشناسی: شەوی رابردوو (٢٠) بومەلەرزە لەهەرێم تۆمارکراوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاشکرایکردووە، کە شەوی رابردوو (٢٠) بومەلەرزە لەھەرێمی کورستان روویانداوە.
فازیل ئیبراھیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان  رایگەیاندووە، لە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەوی رابردووەوە تاکو کاتژمێر (٠٣:٠٠)ی سەرلەبەیانی (٢٠) بومەلەرزە، لە دووری بیست کیلۆمەتر لە داتا سەنتەری، چیای ئەزمەڕ تۆمارکراون.
لە بارەی پلەکانی بومەلەرزەکانیشەوە بەڕێوەبەرەکەس کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، کە "بومەلەرزەکان لەنێوان (٢.٥ بۆ ٣.١) پلە بوونە، بەپێوەری رێختەر، بەڵام لەبەرئەوەی درەنگانی شەو بووە جوڵە کەمترەو ھاووڵاتیان ھەستیان پێکردووە".