
پەیامی کورد... تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٨ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ ی ئاب_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا هەزار و و ٩٤٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ٤٤٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا یەک تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.