image


پەیامی کورد ... ٢٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٧٠ چاکبوونەوە و ٢٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٤٣ حاڵەت لە دهۆک، ١٦٩ حاڵەت لە هەولێر، ١١٥ حاڵەت لە سلێمانی و ٣٠ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "٣٧٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٢٥ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٢ حاڵەت لە سلێمانی، نۆ لە حاڵەت هەولێر، سێ حاڵەت لە دهۆک و یەک حاڵەت لە راپەڕین تۆمار کراوە.

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٨ هەزار و ٧٥٢ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٨ هەزار و ٤٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٧٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.