image

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوەو هەزارو ٢٠٢ تووشبووی نوێ تۆماركراون و هاوكات سێ تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی لەراگەێندراوێكدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان ی خستەڕوو.

بەگوێرەی راگەێندراوەكە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش هەزارو ٩٢٠ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربوە لەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو ٢٠٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٠٤ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: ١ لە هەولێر، ١ لە دهۆك، ١ لە هەڵەبجە.