کەش و هەوای شەممەی ناوچەکانی هەرێم راگەیەندرا

کەش و هەوای شەممەی ناوچەکانی هەرێم راگەیەندرا

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، رۆژی شەممە پلەكانی گەرما بە بەراورد لەگەڵ رۆژی هەینی نزم دەبێتەوە، و ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی باشوری كوردستانیش ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە،  کە بەهۆی بەردەوامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی رۆژهەڵاتی دەریای سپی، پێشبینی دەکرێت، سبەینێ شەممە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای كەركوك لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا بێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی کردووە، کە سبەینێ، لەهەولێر نزمترین پلەی گەرما (7) بەرزترین (١٨) پلە دەبێت، لە سلێمانیش، نزمترین پلە (5) بەرزترین پلەی گەرما (١٥) پلە دەبێت، هاوکات لە دهۆك نزمترین پلە (6)و بەرزترین پلە (١٥) دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش نزمترین پلە (7) و بەرزترین پلەی گەرماش (٢٠) پلە دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لەدەربارەی خێرایی باشەوە لەرۆژی شەممەدا پێشبینی ئەوەی کردووە، کەخێرای با لەكاتژمێرێكدا لەو رۆژەدا لەنێوان (10 بۆ 20) كیلۆمەتردا دەبێت.