image


 پەیامی کورد … تاكو ئێستا 550 چەكداری داعش لە حەسەكە دەستگیركراونەتەوە

قەسەدە هەشت خاڵی لە ناو زیندانی سەناعە كۆنترۆڵكردو چوار چەكداریان دەستگیركرد، كۆی ژمارەی ئەو چەكدارانەی خۆیان ڕادەستكردووە گەیشتۆتە (550) چەكدار.

ئۆپەراسیۆنی گەڕانی هێزەكانی پاراستنی ناوخۆو قەسەدە لە گەڕەكەكانی حەسەكە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنێكیشدا چوار چەكداری تر دەستگیركران.

لە شەشەمین ڕۆژی هێرشی چەكدارەكانی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە لە گەڕەكی غوێران، قەسەدە هەشت بەشی لە بیناكانی زیندانەكە كۆنترۆڵكردو گەمارۆی سەر ئەو چەكدارانەی ئەو هێرشانەیان ئەنجامدا لەو زیندانەدا توندكردۆتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەكان تاكو ئێستا كۆی ژمارەی ئەو چەكدارانەی خۆیان بەدەستەوە داوە گەیشتۆتە (550) چەكدار.

لەلایەكی دیكەوە دامەزراوەكانی خۆبەڕێوەبەری پێداویستی بۆ دانیشتوانی گەڕەكەكانی غوێران و زهور دابیندەكەن كە دوای هێرشی داعش ئاوارەبوون.