image


پەیامی کورد... تۆڕێكی كۆمەڵایەتی دەیەوێت بەناچاری پارە لە بەكارهێنەرانی وەربگرێت


بەڕێوەبەری باڵای كۆمپانیاكانی تێسلا و سپەیس ئێكس، ئیلۆن ماسك، ئاماژەی بەوە كرد ڕەنگە هەموو بەكارهێنەرانی پلاتفۆڕمی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ناچاربن پارە بدەن بۆ بەكارهێنانی پلاتفۆڕمەكە.

بەپێی هەواڵێكی بی بی سی، ماسك باسی لەوە كرد بیریان لەوە كردووەتەوە سیستمێك كار پێ بكەن كە پێویست بەوە بكات بەكاربەر مانگانە پارە بدات بۆ ئەوەی پلاتفۆڕمەكە بەكاربهێنێت، ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە ئەم هەنگاوە دەبێتە ڕێگا چارەیەك بۆ ڕزگاربوون لە هەژمارە ساختەكان لە پلاتفۆڕمەكەدا.

وتیشی: "سیستمی نرخاندنی كەم بەكاردەهێنین. ئەمە مشتومڕێكی درێژترە، بەڵام بەلای منەوە ئەم پەیڕەوە تاكە سیستمی بەرگرییە دژ بە سوپای ساختە لە پلاتفۆڕمەكەدا".