image

پەیامی کورد... کتێبی ژنانی کورد لە نووسینی ژنە شاعیری خەڵکی رۆژهەڵات چاپ کرا


 کتیبی ژنانی کورد لە دوو بەرگدا چاپ کرا، ئەم کتیبە لە لایەن زاتوو شیلان گیلانی نوسەری کورد ئامادە کراوە.

شایانی باسە ئەم دوای نزیک بە ٧ ساڵ تەواو بووە.

ئەم کتێبە باس لە چالاکی و ماندوونەناسی ژنانی ئەوسا و سەردەمی ئێستای چوار پارچەی کۆمەڵگای کوردستان دەکات
 

باسی ژنانی بەدەسەڵات و فەرموودە بێژ و نەخوێندەوار و هەڵکەوتوانی مەدەنی و سیاسی و فەرهەنگییە، تەنانەت ئەو تەوارە ژنانەی کە بە بێ پشت بەستن بە پیاو بە تاقی تەنیا گەورە کچان و  پیاوانێکی ناوداریان پەروەردە کردووە و دەرفەتی خۆدەرخستنیان لە مێدیاکانەوە بۆ نەڕەخساوە و ژیانیان بە قامووسی ئەوین بەڕێ کردووە.

 

 شیلان گەیلانی ڕایگەیاندووە: زۆربەی جار بەسەرهاتی  ژنانی ئافرێنەری کورد بە دەست پیاوان نەخشاوە، بۆیە بە پێویستم زانی لە دووتۆی دووبەرگدا بیانخەمە ناو کاروانی ژنانی سەرکەوتوو هەتا مێژوو لەبیریان نەکات.